تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌شێكی زۆری ئاگره‌كه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان كۆنتڕۆڵ كردووه
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیایی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، له یه‌كێك له فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزی زێره‌ڤانی له گوندی ره‌شكینی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌ك، كه پێشتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین هه‌ڵگیرابوونه‌وه ته‌قینه‌وه.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، له كوردستان 24ه‌وه، دڵنیایی به هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر دا و رایگه‌یاند، رووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كرده‌وه تیرۆریستییه‌وه نییه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
هاوكات دووپاتیشی كرده‌وه، ره‌وشی ئه‌منی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریشی له سه‌دا سه‌د پارێزراوه.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش رایگه‌یاند، ئاگره‌كه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جموجۆڵی فڕۆكه‌خانه نییه و كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له ئێستاشدا، له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.