دیمه‌نه‌كانی زریانی به‌هێزی هارڤی له ئاسمانه‌وه ببینه
به‌هۆی بههێزیهكهیهوه زریانه‌كه له جۆری چواره‌م پۆلێنكراوه
K24 - هه‌ولێر:
كامێراكانی وێستگه‌یه‌كی ئاسمانی وێنه‌ی زریانی هارڤی گرتووه كه به‌هێزییه‌كه‌ی وه‌ك توندترین زریان له جۆری چواره‌م ئه‌ژماركراوه.
زریانی هارڤی، كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی تێكساسی گرتووه‌ته‌وه‌و خیرایی بای زریانه‌كه گه‌یشتووه‌ته 209 كیلۆمه‌تر له كاتژمێریكدا، ئه‌وه‌ش توندرین زریانه له زه‌مینی ئه‌مریكا ده‌دات له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا.
پێشبینی ده‌كرێت، زریانه‌كه ئاستی ده‌ریا تا 4 مه‌تر به‌رزبكاته‌وه‌و باراناویش تا 90 سانتیمه‌تر برژێته ده‌ریاوه‌و دریژایی كه‌ناراوه‌كانی تێكساس و ویلایه‌تی لویزیانا بگرێته‌وه.
ئه‌م زریانه‌ی هارڤی، یه‌كه‌مین زریانه له جۆری چواره‌م كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات و پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2004 زریانی چارلی گرتیه‌وه، یه‌كه‌مین جاره پاش زریانی كارلا له سالی 1961 به‌و توندیه تێكساس ده‌گرێته‌وه.
ویلایه‌ته‌كانی تێكساس و لویزیانا، دۆخی كاره‌ساته‌كانیان راگه‌یاندووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هیوستن هاووڵاتیانی له روودانی لافاو به‌هۆی زۆری بارانبارینی به‌هێزی چه‌ند رۆژی داهاتوو ئاگاداركردووه‌ته‌وه.