پشووی جەژن راگەیەندرا
حكوومەت راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی پشووی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە 31 ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی پێنج شەممە پشووی جەژن دەست پێدەكات تا 5ی مانگی داھاتوو.
دەقی راگەیەندراوكەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسوڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا .
بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین ، پشووی جەژن لە رۆژی پێنج شەممە 2017/8/31 دەست پێدەكات و تا رۆژی سێ شەممە 2017/9/5 بەردەوام دەبێت و رۆژی چوار شەممە 2017/9/6 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان