توێژينه‌وه‌يه‌ك: بابه‌تى ئايندارهكان له فه‌يسبووك ئه‌رێنييه
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ئايندار نيين
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فهيسبوكدا ئايندار و بڕواداره‌كان زۆرتر مه‌يلى به‌كارهێنانى وشه‌كانى "ئاسووده، خێزان، خۆشه‌ويستى" ده‌كه‌ن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ئايندار نيين.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، ئه‌وانه‌ى موتهدهين نيين، زۆرتر خه‌ريكى به‌كارهێنانى وشه‌ى "توڕه‌يى"ين و زۆرتر له‌وه‌ش خه‌ريكى قسه‌كردنن له‌سه‌ر جه‌سته‌يان و مردن.
هه‌رچه‌نده نا ئايندارهكان مه‌يليان بۆ قسه‌كردنه به شێوازى نهرێنيانه و سۆزداريانه به‌ڵام زۆرتر ده‌يانه‌وێت گوێ له لۆژيكى ژيرى بگرن و هه‌ر بۆيه زۆرتر وشه‌ى "بيركردنه‌وه" و "هۆكاره‌كان" به‌كارده‌هێنن.
له به‌رامبه‌ردا بڕوادار و ئايندارهكان زۆرتر مهيليى به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌كانى په‌يوه‌ست به ئيمانه‌وه به‌كارده‌هێنن وه‌ك "به‌خشش" و "نوێژ".
ده‌يلى مێڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا 12 هه‌زار و 815 به‌كارهێنه‌رى فه‌يسبووك له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و بريتانيا وه‌ك نموونه وه‌رگيراوون.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه سۆزى ئه‌رێنى و ده‌سته‌واژه كۆمه‌ڵايه‌تييه ئهرێنييهكان زۆرتر له لايه‌ن ئايندارهكانهوه به‌كارهێنراوون.
دێڤيد يادن، سه‌رۆك و نووسه‌رى توێژينه‌وه‌كه له زانكۆى په‌نسلڤانيا رايگه‌ياند، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه سۆزى ئه‌رێنى و ده‌سته‌واژه ئه‌رێنييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان په‌يوه‌ست به لايهندارى كه‌سه‌كان بۆ ئاين و بڕواداربوونيان به ئاين.
توێژه‌ران داوايان له به‌كارهێنه‌رانى فه‌يسبوك كردووه، بڕواى ئاينى خۆيان بخه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها داوايان كردووه ره‌زامه‌نديان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له بوارى توێژينه‌وه‌دا سوود له پۆسته‌كانيان وه‌ربگرن.
توێژه‌ران باسيشيان له‌وه كردووه، ژيانى ئاينى په‌يوه‌سته به درێژى ته‌مه‌ن و خۆشگوزهرانييهوه، ده‌كرێت پهيوهستيش بكرێت به رێژه‌ى زيادبوونى كێشى جه‌سته.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم