ئه‌پڵ ئێرانییه‌كان تووڕه ده‌كات
به‌رپرسانی ئێران: رێكاری یاسایی له دژی ئه‌پڵ ده‌گرینه‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی، ته‌واوی ئه‌په ئێرانییهكانی له ئهپسۆر ره‌شكردووه‌ته‌وه و چیدیكه بۆ به‌كارهێنه‌ران له كۆگاكانی ئه‌پڵ به‌رده‌ست نابێت، ئه‌مه‌ش ئێرانییهكانی تووڕه كردووه.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، جه‌واد جه‌هره‌می، له‌و باره‌یه‌وه له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی: "رێزگرتن له مافی به‌كارهێنه‌ران، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه به‌ڵام ئه‌پڵ رێزی لێ ناگرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 10 له‌و ئه‌پانه‌ی ره‌شكراونه‌ته‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌ران له ئێران به‌كاریده‌هێنن و له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئایفۆنی ئیرانییه‌كان هه‌ن.
وه‌زیره ئێرانییه‌كه ده‌ڵێت: "پێویسته ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان، بۆ ئاسانكاری ژیانی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت و ببێته هۆی ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان، نه‌ك ببێته ئامرازێكی جیاكاری له نێوان وڵاتان".
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرای ده‌كات، رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌گرنه‌به‌ر و له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆيشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان، كۆمپانیای ئه‌پڵ هۆكاری ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌په ئێرانییانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته سه‌ر ئێران.