به وێنه... گۆڵكه‌ره مێژووييه‌كانى 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌ورووپا بناسه
مێسی ته‌ختی پادشایه‌تی لالیگای گرتۆته ده‌ست
.jpg)
له 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا ململانێیه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر شكاندنی ریكۆرده‌كان هه‌ست پێده‌كرێت، به گوێره‌ی تۆماره مێژووییه‌كان پێشبینی ناكرێت له‌م وه‌رزه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر گۆڵكه‌ره مێژووییه‌كانی لالیگا، پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا، سێریا ئه‌ی و لیگ وه‌نی فره‌نسادا بێت كه له ئێستادا ئه‌م 5 ئه‌ستێره گۆڵكه‌ری مێژووی ئه‌م وڵاته‌ن.

1ـ پرێمەرلیگ ـ ئالان شیرەری بریتانیا: باریزانی پێشووی نیوکاسڵ و بلاکبێرن بە 260 گۆڵ، لوتكه‌ی گۆڵکارانی مێژووی پرێمه‌رلیگی گرتووه، نزیكترین ركاربه‌ری واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتوونی ئێستا دێت كه بە تۆمار کردنی 200 گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.

2ـ لالیگا ـ لیۆنێل مێسی: ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كه سه‌ره‌تای یاریكردنی له لالیگا به درێسی بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه، تا ئێستا به 351 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵکارانی مێژووی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیای گرتووه، دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە تۆمار کردنی 285 گۆڵ، ئه‌مه‌ش دۆن بۆ هاوتاكردنه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی مێسی پێویستی به 66 گۆڵه.

3ـ سێریا ئه‌ی ـ سێلڤیۆ بیۆلا: ئەم ئەستێرەیە لە تەمەنی خۆیدا یاریی بۆ یانەکانی یۆڤێنۆس، لازیۆ، تۆرینۆ و نۆڤارا کردووە، خاوەنی 274 گۆڵە، گۆڵکەری مێژوویی خولی پلەیەکی ئیتاڵیایه، له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له ئۆكتۆبه‌ری 1996 كۆچی دوایی كرد، دوای ئەویش فرانچیسکۆ تۆتی دێت کە ھەگبەکەی 250 گۆڵی تێدایە و لە وەرزی ڕابردووش وازھێنانی راگەیاند.

4ـ بۆندزلیگا ـ گێرد مۆلەری ئەڵمانیا: هێرشبه‌ری پێشووی بایرمیونشن، زۆرترین گۆڵی لە بۆندزلیگا گرتووه، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی 365 گۆڵە، مۆله‌ری ته‌مه‌ن 71 ساڵ له 1981 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، پاشان کلۆس فیچەری یاریزانی پێشووی شالکێ، بوخوم و کۆڵن دێت بە تۆمارکردنی 268 گۆڵ، ئەو یاریزانەی ئێستا لە یاریکردن بەردەوامە زۆرترین گۆڵی ھەیە له پله‌ی سێیه‌میش ماریۆ گۆمێز بە 154 گۆڵ دێت.

5ـ لیگ وه‌ن ـ دێلیۆ ئۆنێس: یاریزانی پێشووی یانەکانی مۆناکۆ، تۆلۆن، تۆرۆس و ریمس بووە، تا ئێستا به 299 گۆڵ، سه‌رلیستی گۆڵكارانی مێژووی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسای گرتووه، دوای ئەو بێرنارد لاکۆمبی دێت كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی لیۆن، بۆردۆ و سانت ئیتیان كردووه و خاوه‌نی 255 گۆڵی ھەیە، له پله‌ی سێیه‌میش (ئیدینسۆن کاڤانی) دێت كه لە ئێستادا زۆرترین گۆڵی ھەیە لەم خولە به ٩١ گۆڵ.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم