نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ميكانيزمى ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك دیاریكراوه‌

ريفراندۆم چاره‌نووسی كوردستان دیاریده‌كات

K24 - كه‌ركووك:

پارێزگاری كەركووك دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت و میكانیزمی ئه‌نجامدانیشی بۆ دیاریكراوە.‌

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: دەمانەوێت دوور لە سیاسیەکانی ھەردوو پێکھاتەی (عەرەب و تورکمان) کار  بۆ ڕازیکردنی شەقامی ئەو دوو پێکھاتەیە بکەین.

نەجمەدین کەریم, بە پەیامنێری کوردستان24ى وت: "لە شاری کەرکووک ھاوشێوەی ھەموو شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان ریفراندۆم دەکرێت و پاشگەزبونەوەش نیە لەو بڕیارە".