كلاشینكۆف چه‌كێك له دژی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان درووست ده‌كات
به ڤیدیۆ.. به سیسته‌مێكی تایبه‌ت كارده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای كلاشینكۆف، نه‌وه‌ی نوێی چه‌كی REX-1 نمايشده‌كات، كه تایبه‌ت بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بچووك یاخود كواد كۆپته‌ر، به‌كارده‌هێنرێت.
چه‌كه‌كه تایبه‌ته به‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كه له رێگه‌ی ئامێره‌كانی مۆبایل، یاخود وای فایه‌وه له دووره‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
چه‌كه نوێیه‌كه، هاوشێوه‌یه‌كی چه‌كی ئاساییه و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له چواره‌م رۆژی پێشانگای چه‌ك به ناوی ئارمیا 2017، نمایشكرا.
هه‌ریه‌ك له ئامێری ئاراسته‌كاری تیشك و یه‌كه‌كه‌ی گۆڕینی ژاوه‌ژاوه، له‌گه‌ڵ سیسته‌می جی پی ئێس و سیسته‌می گلۆناسی رووسی كار ده‌كات.
هه‌روه‌ها سیسته‌می تیشكی "سترۆبسكۆب"ی رووناكی و ئامێری لێزه‌ری پێوه‌به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ ئامێری تۆماركردنی ده‌نگ و ره‌نگ.