رۆژهه‌ڵاتناسان: ریفراندۆم مافی ره‌وای گه‌لی كوردستانه
"گه‌لی كوردستان قوربانی زۆری داوه ده‌بێت مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی پێ ره‌وا ببینرێت"
K24 - مۆسكۆ
پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، مژارێكی گه‌رمه له رووسیا، پسپۆڕ و رۆژهه‌ڵاتناسانی ئه‌و وڵاته، به گرنگیه‌وه رۆڵی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنن له جه‌نگی دژی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان و له‌باره‌ی ریفراندۆمە چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 25 ئه‌یلوولیش، ده‌ڵێن، گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و كیانێكی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ترسی خۆیان ناشارنه‌وه له ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بینن بۆ سه‌ر پڕۆسه‌كه.