قه‌یرانی مووسڵ له نه‌هێشتنی داعش گه‌وره‌تره
ده‌بێت ئیتر ئه‌و برایانه‌مان بمانبورن و ململانێكان نه‌هێننه سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێمه
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری پێشووی مووسڵ، ئه‌سیل نوجێفی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ بارودۆخی مووسڵ كردووه و ده‌ڵێت "ده‌بێت لایه‌نه‌كان دیالۆگ بكه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كارگێڕی و سیاسیی ناوچه‌كه. چونكه قه‌یرانی مووسڵ گه‌وره‌تره له نه‌هێشتنی داعش، له جوگرافیای ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ناوچه‌كه نه‌وه هاتن و چوون و ئه‌م ناوچه‌یه ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌و كاته‌ی داعش له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 هێرشی كرده سه‌ر مووسڵ و كۆنتڕۆڵی كرد ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بوو، له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌یری مێژووی 100 ساڵی رابردووی مووسڵ بكات ده‌بینێت پڕه له نه‌هامه‌تی و كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و شۆڕش و راپه‌رینه‌كان، هه‌ر له یاخیبوونی ئێزدییه‌كان له شنگال بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئاشوورییه‌كان و ئه‌وانه‌ی دواتر كه بزووتنه‌وه كوردییه‌كان له سییه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و پاشان شۆڕشی شه‌واف و شۆڕشی كوردی له ساڵانی 61 و 65 و له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا و دواتر له ساڵی 1999 فاكته‌ری سیاسی و فشاری نێوده‌وڵه‌تی زۆر كاریگه‌رتربووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌وه‌ی له‌دوای ساڵی 2003 روویدا له بارودۆخێكی ئاسایشیی ناجێگیر بوو تا ده‌گاته رووداوه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و ساڵی 2014 داعش داگیریكرد".
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه و راپه‌ڕین و قه‌یرانێكدا، مووسڵ ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س و تێكچوونی ماڵ و حاڵی هه‌زاران كه‌سی به‌خۆوه بینیوه كه به‌دوای شوێنی حه‌وانه‌وه گه‌ڕاون، هه‌روه‌ها منداڵان بێ خوێندن ماونه‌ته‌وه و هۆزەکانیش رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان پڕچه‌كیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كوشتنی نزیكه‌كانیاندا به‌كاریان بهێنن و رقی خۆیان به مووسڵ بڕیژن".
نوجێفی ئه‌وه‌یشی گوتووه "ئه‌وه‌ی مێژووی مووسڵ بخوێنێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌یرانه‌كه‌ی گه‌وره‌تره له ته‌نها زاڵ بوون به‌سه‌ر داعش و له‌ناوبردنی، له‌م جوگرافیایه چه‌ندین نه‌وه ژیاون كه ئارامی و به‌رقه‌رارییان نه‌بینیوه".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا پارێزگاری پێشووی مووسڵ له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانییدا هۆكاری كه‌وتنی مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وای له‌لایه‌ن داعشه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ نووری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و ده‌ڵێت: "مووسڵ سه‌قامگیر نابێت و مانای ژیان نازانێت ئه‌گه‌ر بوار به خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌درێت كاروباری كارگێڕی و سیاسی خۆیان له‌رێگه‌ی وتووێژی روون و بونیادنه‌ره‌وه رێكنه‌خه‌ن، هه‌روه‌ها به بێ سه‌پاندنی ئیراده له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانییاندا یان خۆ سه‌پاندن له‌رێگه‌ی لاوازیی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌وی دیكه‌وه".
نوجێفی ئه‌وه‌یشی گوتووه "ده‌بێت ئیتر ئه‌و برایانه‌مان بمانبورن و ململانێكان نه‌هێننه سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێمه، ئیمه بێزار بووین له جه‌نگه‌كانییان و له‌مه‌وپاش ته‌نها به وتووێژ و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتی رازی ده‌بین.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵو