زیندانێكی داعش دۆزرایه‌وه
حه‌پ و ده‌رمانی تێدایه و شوینی ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیان بووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانیان زیندانێكی داعشیان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی گه‌ره‌كی سه‌عد بوون له رۆژئاوای شارۆچكه‌كه، زیندانه‌كه‌یان بینیوه".
راگه‌یاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌ڵێت: "زیندانه‌كه له چه‌ند ژوور و شوینی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی هاووڵاتیان پیكهاتووه و له ناو زیندانه‌كه‌یشدا حه‌پ و ده‌رمانیان دۆزیوه‌ته‌وه".
هێزه‌كانی عێراق رۆژی 19/8/2017 ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ریان رایگه‌یاند و ئیستاش زۆربه‌ی ناوچه‌كه و سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته دوایین مۆڵگه‌ی داعش له شاره‌دیی عیازییه.