"ھیچ مەرجێك نەماوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان"
پەرلەمانتاران داوا دەكەن پەلە بكرێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان
K24 - سلێمانی
زۆربەی لایەن سیاسییەکان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھەوڵەکانیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان چڕكردووەتەوە، ئامانجشیانە ھەموو لایەنەکانی دیکە ئەرک و رۆڵیان لە کاراکردنەوەی پەرلەمان ھەبێت، بەڵام ھێشتا کۆدەنگییەکی تەواو بۆ ئەو پرسە دروست نەبووە، پەرلەمانتارێكیش پێیوایە ھیچ مەرجێك نەماوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان.