عه‌بدوڵڵای موهه‌ته‌دی داوای سارێژكردنی هه‌ستی برینداربووی كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌كات
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: لەسەر لایەنی یاسایی ڕووداوەکەی باڵەکایەتی هیچ ناڵێم و هەمووی دەهێڵینەوە بۆ یاسا خۆی
K24 - هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پرسە و ماتەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی ده‌ربڕیووه‌و داوا له حكوت و یاسا و خه‌ڵكی باشوور ده‌كات، هه‌ستی برینداركراوی كوردانی رۆژهه‌ڵات تۆزێك سارێژبكه‌ن و دەڵێت "بە دڵنیاییەوە هه‌ر کەسێک تۆزێك کۆمەڵە بناسێت دەزانێت ئەم ڕووداوە نەخوازراو بووەو هیچ سیاسه‌تێك له پشتییه‌وه نەبووە و دوورە لە فەرهەنگی ئێمە و هەڵسوکەوتی ئێمە".
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە گوندی گوندەژۆری دەڤەری باڵەکایەتی قسه‌ی كردووه كه بووه هۆی درووستبوونی كێشه له نێوان چوار برا و ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکە لە لایەک و پێشمەرگەکانی بارەگایەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانى ئێران و سه‌ره‌نجام بووه هۆی كوژرانی دوو برا و برینداربوونی دوو براكه‌ی دیكه‌یان، له‌وباره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه: "بەداخەوە ئەم ڕووداوە هەندێک کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە کە هەر چۆنێک لێکیبدەیتەوە لە خزمەت هێورکردنەوەی ڕەوشەکەدا نەبوون، دەبوایە ئەو کاردانەوانە لە خزمەت ساڕێژکردنی ئەو برینەدا بوونایە کە بە پێچەوانە ویست و ئارەزووی هەموومان کەوتۆتە گیانی بنەماڵەی قوربانییەکان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دەبوایە کاردانەوەکان کەلێنی نێوانمانی زیاتر پڕ بکردایەتەوە و ڕێگر بووایە لەوەی درزمان تێبکەوێت و ڕێگربووایە لەوەی یەکێتی و هاونەتەوەیی بوونمان و شۆڕشگێڕیمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە".
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "لە ڕۆژی یەکەم و دووهەمی ڕووداوەکەدا هەندێک ڕەفتاری نەشیاو کران و هەستی کوردی ڕۆژهەڵاتی بریندار کردووە و خەڵکیکی زۆریش لە ڕۆژهەڵاتەوە پەیوەندییان پێوە کردوون و هەست بە نیگەرانی و ڕوشاندنی هەستی ئەوانیش دەکرێت و دەشڵێت ناشێت ئەم رووداوە نەخوازراوە وەهای لێبکرێت هەموو کەس بە تاوانبار بزانرێت، هەر بۆیە پێویستە کورد لە باشوور، حکومەت، یاسا، بە تایبەتیش ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل هەوڵ بدەن ئەم برینداربوونەی لە هەستی کوردی ڕۆژهەڵاتدا دروستبووە تۆزێک ساڕ‌ێژ بکەن".
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا گوتوویه‌تی: "هیچ ناڵێم لەسەر لایەنی یاسایی ڕووداوەکەی باڵەکایەتی و هەمووی دەهێڵینەوە بۆ یاسا خۆی".