هه‌ڵۆ رۆحى شيرينى بڵاوكرده‌وه‌

هه‌شت به‌رهه‌مى تۆماركراو و 4 كليپى به‌رهه‌مهێناوه‌

K24 – هه‌ولێر:

هونه‌رمه‌ندى لاو، هه‌ڵۆ محه‌ممه‌د به‌رهه‌مێكى نوێى گۆرانى و كليپى به‌ ناوى "رۆحى شيرين"، بڵاوكرده‌وه‌.

تێكستى گۆرانييه‌كه‌ هى "كوردى" شاعيره‌ و ئاوازى "هه‌ڵۆ محه‌ممه‌د" ه‌و موزيكى له‌ لايه‌ن "لێزان قادر" ئاماده‌كراوه‌ و له‌ ده‌رهێنانى "كاوه‌ موحسين"ه‌.

هه‌ڵۆ محه‌ممه‌د له‌ دايكبووى 1985ه‌و له‌ 2003ه‌وه‌ له‌ بوارى هونه‌ر و موزيكى كوردى كارده‌كات و له‌و ماوه‌يه‌دا هه‌شت به‌رهه‌مى تۆماركراو و 4 كليپى به‌رهه‌مهێناوه‌.