5 ھاووڵاتی كورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان ئێرانەوە دەستگیركران
بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە
K24 - ھەولێر
پێنج ھاووڵاتی كوردی خەڵكی شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ كوشتنی ئەندامێكی سوپای پاسداران دەستگیركران و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ماڵپەری مافی مرۆڤی ھەنگاو، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە گەڕەكی سەیداوێی شاری شنۆ، 5 ھاووڵاتی كوردییان دەستگیركردوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
ئەو پێنج ھاووڵاتییە كوردە كە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 18 ساڵانە، بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ كوشتنی ئەندامێكی خۆجێیی سوپای پاسداران لە شنۆ دەستگیر كراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
لە ماوەی رابردووشدا لە شارەكانی شنۆ، سەردەشت، سنە و تیكاب، ژمارەیەك لە چالاكانی كورد بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتی لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون.