گەورەترین شاری گەشتیاری دیاركرا
لە ماوەی یەك ساڵدا زیاتر لە 21 ملیۆن گەشتیار سەردانی كردووە
K24 - ھەولێر
ئاماره‌كانی رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه شاری بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند، گه‌وره‌ترین شاری گه‌شتوگوزاره له هه‌موو جیهان و له یه‌ك ساڵدا زیاتر له 21 ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، داهاتی شاری بانكۆك له كه‌رتی گه‌شتیاری نزیكیی 15 ملیار دۆلار بووه، له یه‌ك ساڵدا.
ئاماره‌كان ئه‌وه ئاشكرا دەكەن له‌نده‌ن دووه‌م شاری جیهانه بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران و نزیكه‌ی 20 ملیۆن گه‌شتیار چوونه‌ته ئه‌و شاره و پاریسیش پله‌ی سێهه‌می گرتووه كه 18 ملیۆن گه‌شتیاری بۆ چووه.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، شاری دووبه‌ی پیشه‌نگه و نزیكه‌ی 15 ملیۆن و 300 هه‌زار گه‌شتیار و ئیسته‌نبوڵیش 12 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه.




