گۆڕینی سیستمی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان قوتابیانی ھێنایە دەنگ

پێویستە بە قۆناخ سیستمی خوێندن بگۆڕدرێت

K24 - قامشلۆ

لە رۆژئاوای كوردستان گۆڕینی سیستەمی خوێندن لە عەرەبییەوە بۆ كوردی لە ھەندێك پۆل، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا، ھەندێك كەس پێیان وایە ئەمە بۆ منداڵەكانیان زەحمەتە، ھەندێكیش پێیان وایە بۆ گرنگیدان بە زمانی كوردی شتێكی گرنگە، بەڕای بەشێك لە ھاووڵاتیانیش پێویستە گۆڕینی سیستمی خوێندن بە ھەنگاو بێت بۆ ئەوەی قوتابیان لە قۆناخە جیاوازەكان بتوانن بە ئاسانی لەگەڵی رابێن.