بانگەشەی ریفراندۆم لە كەركووك دەستیپێكرد

نووسینگەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە كەركووك كرایەوە

K24 - كەركووك

وەك ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ئەمڕۆ نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە شاری كەركووك كرایەوە و ھاوكات لەگەڵ شارەكانی كوردستان بانگەشەی ریفراندۆم لە كەركووك دەستیپێكرد.

عەلی شوانی، بەڕێوەبەری  نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە شاری کەرکووك لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "بەپێی ئەو فەرمانە کارگێڕییەی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیۆنی سەربەخۆی بۆمان هاتووە، ئەمڕۆ دەستمان بە گرتنەبەری رێکارەکانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردووە".

گوتیشی: "هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان کۆمسیۆنی باڵای عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نییە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ بانگەشەی ریفراندۆم بەفەرمی دەستیپێکردووە.