قەیرانی ژەھراوی بوونی ھێلكە سەر ھەڵدەدات
40 وڵاتی جیهان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، ده‌ركه‌وتنی ماده‌ی فیبرۆنیل كه جۆرێكه له قركهری مێروو له به‌رهه‌می هێلكه‌ی چل وڵاتی جیهان ده‌ركه‌وتووه، كه 24 وڵاتی ئه‌وروپی و 16 وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كیشوه‌ره‌ش توشی ئه‌و قه‌یرانه هاتوون، له‌وانه هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌مریكا و باشووری ئه‌فریقاشی گرتووه‌ته‌وه.
دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی ئەوروپا ئاشكرایان كردووە، له ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها وڵاتانی كرواتیا و لیتوانیا و پورتوگال و قوبرس تووشی ئه‌و گرفته نه‌بوون.
به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ماده‌ی ژه‌هراوی له به‌رهه‌می هێلكه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، تا ئێستا به‌ده‌یان ملیۆن هێلكه لهنابراون و زیاتر له 300 كێڵگه‌ش داخراون.