یەكێتی بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبێتەوە
دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ گۆڕان مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاره پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێت.
بۆ زانیاری لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە كوردستان24، پەیوەندی بە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی كرد، ئەو لە سەفەر بووە و شەوی رابردوو گەڕاوەتەوە كوردستان، بۆیە ئاگاداری تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە نییە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه دوێنێ 5 ئەیلوولی2017 یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی ھاتووە.