بايده‌مير: سه‌ربه‌خۆيى باشوورى كوردستان بۆ پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان گرنگه‌

ھەدەپە دەخوازێت بە شاندێك رۆژی 25ى ئەیلوول بێتە باشووری كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان (ھەدەپە) عوسمان بايده‌مير، رايگه‌ياند، ئەگەر باشووری كوردستان ببێتە دەوڵەت، كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر پارچەكانی دیكە دەبێت و دەبێتە نموونەی چارەسەری كێشەی پارچەكانی دیكەی كوردستان.

گوتيشى: ھەدەپە دەخوازێت بە شاندێك رۆژی 25ى ئەیلوول بێتە باشووری كوردستان و چاودێری پرۆسەكە بكات و ببێتە شاھێدی سەركەوتنی ریفراندۆم.