له حه‌ويجه داعش بارگه و بنه‌ى ده‌پێچێته‌وه
وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ شه‌ڕى شاره‌كه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى له حهويجهوه دزه‌يان كردووه، داعش سه‌رجه‌م خاڵه ميدياييه‌كانى خۆى كه بۆ پڕوپاگه‌نده له حه‌ويجه‌ى باشوورى كه‌ركووك داينابوون، لابردووه وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ شه‌ڕى شاره‌كه.
بڕياره ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى حه‌ويجه ده‌ستپێبكات و هێشتا سوپاى عێراق واده‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه‌ى رانه‌گه‌ياندووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه داعش ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى پڕوپاگهندهكردنى لابردووه كه له حه‌ويجه بۆ چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك دايمهزراندبوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكردووه‌ته‌وه، زانيارى درووستيان له‌به‌ر ده‌سته كه به‌رپرسه‌كانى داعش و خێزانه‌كانيان له چه‌ند رۆژى رابردوودا حه‌ويجه‌يان به‌جێهێشتووه.
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى سه‌ر به فه‌رمانده‌يى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان رۆژى 30ى ئاب/ ئۆگستى 2017، رايگه‌ياندبوو، شه‌ڕى حه‌ويجه نزيك بووه‌ته‌وه.