سەركردایەتی یەكێتی دوابڕیار دەدات
بۆ تاوتوێكردنی ئەم پرسە كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاردرا كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه.
كوردستان24 زانیوویه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی له‌سه‌ر پرسه‌كانی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، تاوتوێی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له 15 ئه‌م مانگه به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات.