كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كۆتاييهات
له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆتاييهات
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئەنجوومەنی سەركردایەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆتاييهات.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاردرا كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی له‌سه‌ر پرسه‌كانی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا هه‌ڵوێستى خۆى تاوتوێكردووه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌مێكى ديكه يه‌كێتى به راگه‌يه‌ندراوێك ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بخاته‌ڕوو.