ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە
بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەو چالاكییە
K24 – ههولێر:
پارێزگارى سلێمانى له ئاگادارينامهيهكدا رايگهياند، هيچ كهس و لايهنێك بۆ ئهنجامدانى چالاكى له ياريگاى سلێمانى مۆڵهتى وهرنهگرتووه و ههر چالاكييهكى سياسى بكرێت پێويسته مۆڵهتى بۆ وهربگيرێت.
له ئاگادارييهكهدا ئهوهش هاتووه، كه بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەو چالاكییە.
دهقى ئاگادارييهكه
ماوەیەكە لێرەو لەوێ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) و لەشوێنی تر بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت.
ئێمە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) ، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە، كە لەلایەك ناودەنرێت (كەرنەڤاڵ) و لەلایەكی ترەوە ناودەنرێت (مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی).
پارێزگای سلێمانی