ئاسايشى كه‌ركووك دوو چه‌كدارى داعشى ده‌ستگيركرد
به ناوى ئاواره‌وه له حه‌ويجه‌وه روويانكردبووه داقوق
K24 – كه‌ركووك:
ئاسايشى كه‌ركووك دوو چه‌كدارى داعشى ده‌ستگيركرد، كه له ريزى ئاواره‌كانى حه‌ويجه خۆيان گه‌ياندبووه شارۆچكه‌ى داقووق.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئاسايشى كه‌ركووك رايگه‌ياندووه،
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریەکی ورد ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکدا لە ناو شارۆچکەی (داقوق) توانیان دوو چەکداری (داعش) دەستگیربکەن.
سه‌باره‌ت به چه‌كداره‌كان و رابردوويان له ريزى داعشدا له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: يه‌كێك له چه‌كداره‌كان به (م.ث.ح) خەڵکی شارەدێی (ریاز) ماوەی (٣) ساڵ چەکداری داعش بووه له ھەواڵگری داعش كارىكردووه و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە دژ بە ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان، باوکی تیرۆریستی ناوبراو لە ساڵی 2007 بەرپرسی تیرۆریستانی رێکخراوی تيرۆريستى ئه‌لقاعيده بووه له سنوورى كەرتی حەمرین/حەویجە.
له باره‌ى دووه‌ميشه‌وه هاتووه: ناوى (ض.أ.ع)ه‌و خەڵکی شارەدێی عەباسیيه. ئەم تیرۆریستە لە بەشی دروستکردن و چاندنی بۆمب کاریکردووە ماوەی سێ ساڵ لە حەویجە، جگە لە خۆی باوک و سێ برای دیکەی چەکداری داعش بوون و دوو براى له شەڕەکانی دژ بە ھێزی پێشمەرگە کوژراون.
ئەم دوو چەکدارەی داعش ماوەی چەند ھەفتەیەکە لەگەڵ ئاوارەکانی حەویجە ھاتوونەتە سنوری شارۆچکەی داقوق و نیشتەجێبوونە.
