رووسيا: پێويسته كورد به‌شدارى له دانووستانى جنێڤ بكات
مۆسكۆ پشتيوانى بۆ پێكهێنانى شاندێكى هاوبه‌شى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ميخائيل بوگدانۆڤ رايگه‌ياند، پێويسته بۆ دانووستانه‌كانى جنێڤ نوێنه‌رانى كورد به‌شدار بن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا بڵاويكرده‌وه، بۆ‌گدانۆڤ، دوێنێ پێنجشه‌ممه له مۆسكۆ پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد له سووريا كردووه، كه به سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم برۆ سه‌ردانى مۆسكۆيان كردبوو.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، هه‌ردوولا باسى ره‌وشى سياسى و سه‌ربازى ئێستاى سووريايان كردووه و جه‌ختيان له‌سه‌ر هێنانه‌دى سه‌قامگيرى له سووريا كردووه‌ته‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه مۆسكۆ پشتيوانى بۆ پێكهێنانى شاندێكى هاوبه‌شى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا بكه‌ن به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه بۆ‌گدانۆڤ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێويسته نوێنه‌رايه‌تى كامڵى كورد له دانووستانى سووريادا هه‌بێت و ئه‌وه‌ش له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى سووريادا ده‌بێت.