شاندێكى يه‌كێتى سه‌ردانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كات
شانده‌كه پێكهاتووه له ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره كاتژمێر 12:00ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هه‌روه‌ها كات 03:00ى ئێواره‌ش سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان شانده‌كه پێكهاتووه له شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی، عەدنان حەمەی مینا، جەمیل هەورامی، لەتیف شێخ عومەر، بڵێسە جەبار فەرمان و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی.
بڕياره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى يه‌كێتى دوا بڕيارى خۆيان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى رابگه‌يه‌نن.
سه‌ردانى ئه‌مڕۆى شانده‌كه له‌سه‌ر بڕيارى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى دێت، كه تێيدا يه‌كێتى بڕياريدا په‌رله‌مانى كوردستان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى و لايه‌نه‌كانى ديكه كارا بكرێته‌وه.
بڕياره له 25ى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وايكرد، پارتى مه‌رجه‌كانى خۆى له به‌رده‌م پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان لابه‌رێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانه‌ى وته‌كانيدا له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى پێكرد.

دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامه‌كانى رازى بوو به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
ئه‌و بڕياره‌ى يه‌كێتى له كاتێكدايه كه له ماوه‌ى رابردوودا يه‌كێتى رێككه‌وتنى سياسى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان واژوو كردبوو و هه‌ردوولا سه‌ركردايه‌تييه‌كى هاوبه‌شيان بۆ هه‌ماهه‌نگى له بڕياره هه‌ستياره‌كان درووستكردبوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، حاجى كاروان له لێدوانێكيدا بۆ كوردستان 24 سيناريۆكانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى روونكردنه‌وه.
حاجى كاروان رايگه‌ياند، دانيشتنى يه‌كه‌م، به بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ به جۆرێك ده‌بێت، كه 25 په‌رله‌مانتار داواى دانيشتنێكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌و دانيشتنه له لايه‌ن به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتاره‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت.
گوتيشى: دواى ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌كرێت و به ده‌نگدان ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.

حاجى كاروان روونيشيكرده‌وه، به جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مان دانيشتنه‌كان ده‌برێن به‌ڕێوه و پرسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواده‌خرێت بۆ رێككه‌وتنى ديكه‌ى سياسى.
ئاشكراشيكرد، سيناريۆى دووه‌م ئه‌وه‌يه يه‌كسه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به كاره‌كانى خۆى بكاته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 بڕياره تا 15ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه دواى ئه‌وه‌ى له ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه كاره‌كانى په‌كيان كه‌وتووه و هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به رێككه‌وتنى سياسى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى درايه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وه‌رگرت و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستانيش پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مانى وه‌رگرت، ئه‌مه له كاتێكدا بوو، كه ئه‌و پۆسته ئيستحقاقى يه‌كێتى نيشتيمانى بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كانديدى بۆ پۆسته‌كه نه‌بوو، به شێوه‌ى كاتى درايه كۆمه‌ڵى ئيسلامى و به ده‌نگدان له په‌رله‌مان يه‌كلا كرايه‌وه.
پارتى ديموكراتى كوردستان له زارى گوته‌بێژه‌كه‌يه‌وه رايگه‌ياند، پێويسته يه‌كێتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى بڕيارى خۆيان بده‌ن و به‌يه‌كه‌وه په‌رله‌مان كارا بكه‌ينه‌وه.