گۆڕان داواكارييه‌كى نوێ ده‌خاته‌ڕوو
شاندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوڵستان سه‌عيد، ئه‌ندامى شاندى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، گۆڕان داواى دياريكردنى ميكانيزمى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات.
شاندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوويه‌وه و دوايين په‌يامى راده‌ستى گۆڕان كرد.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه په‌يامنێرى كوردستان 24 تێيدا ئاماده‌بوو، گوڵستان محه‌ممه‌د دواى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ شاندى يه‌كێتى گوتى: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ چوار خاڵى په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
گوتيشى: جياوازيمان ته‌نيا ئه‌وه‌يه ئێمه داواى دياريكردنى ميكانيزمێكى گونجاو ده‌كه‌ين بۆ كاراكردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
روونيشيكرده‌وه، ده‌بێت مه‌تبه‌خێكى سياسى له نێوان پێنج پارته سه‌ره‌كييه‌كه‌ى كوردستان درووست ببێت و تێيدا بڕيار له باره‌ى چۆنێتى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: شاندى يه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى خۆيان تاوتوێ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێت جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕيار بدات.