به‌رپرسێكی باڵای سعوودیه: ئێران و حزبی شه‌یتان سه‌رچاوه‌ی تیرۆرن له جیهان
داواده‌كات وه‌كو داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی تیرۆر بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو رایگه‌یاند، ئێران و حزبوڵڵا سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و توندوتیژیین له جیهاندا.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی سعوودیه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "تیرۆر و توندوتیژی له جیهان سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێران و نۆبهرهكهیهتی، حزبوڵڵا، وه‌ك چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كرێت، پێویسته به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی تیرۆردا بكرێت، گه‌له‌كانمان پێویستیان به ئاشتی و سه‌قامگیرییه".
سه‌بهان له سه‌ره‌تای ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه، له باره‌ی حزبوڵڵای لوبنانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كرده‌وه‌كانی ئه‌و حزبه به نه‌رێنی به‌سه‌ر لوبنانییهكاندا ده‌شكێته‌وه، بۆ پێویسته گه‌لی لوبنانی یان له‌گه‌ڵی بێت، یان دژی بوه‌ستێت.
سامر سه‌بهان، پێشتر باڵیۆزی سعوودیه بوو له عێراق، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی له دژی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌غدا داوای ریاز كرد باڵیۆزه‌كه‌ی بگۆڕێت.