له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه‌ش برینداربوون
بارى ته‌ندرووستی بریندارێكیش ناجێگیره
K24 - گه‌رمیان:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سلێمانی – كه‌لار، ئۆتۆمۆبێلێك وه‌رگه‌ڕا و دوو كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری كیا مۆهاڤی بووه و له نزیك گوندی به‌رلووت، سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی – كه‌لار، وه‌رگه‌ڕاوه، به‌هۆیه‌وه 2 گه‌نج گیانییان له‌ده‌ستداوه و 4ی دیكه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ره‌وشی ته‌ندرووستێ یه‌كێك له برینداره‌كانیش ناجێگیره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)