سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی دێتە ھەولێر

لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەحمەد ئەبولغێت، سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی بگاتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیارە دواتریش سەردانی ھەولێر بكا و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بابەتی سەرەكی سەردانەكەی ئەبولغێت، بۆ ھەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بارزانی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە، كە بڕیارە لە 25 ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

پێشتر، لە نامەیەكدا ئەبولغێت داوای لە سەرۆك بارزانی، كردبوو ریفراندۆم دوابخات، بەڵام سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئەم داوایەی سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی رەتكردەوە.