شۆفێرێك سێ رۆژه بێسه‌روشوێن بووه
كه‌سوكاره‌كه‌ی داوا ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌یه ئاگاداری‌یان بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شۆفێرێكی دانیشتووی قه‌زای شێخان، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه و بێسه‌روشوێن بووه و هیچ كه‌سێك زانیاری له باره‌یه‌وه نازانێت و كه‌سوكاره‌كه‌شی له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.
شۆفێره‌كه ناوی محه‌مه‌د جاسم عه‌زۆیه، له دایكبووی 1979یه‌و و باوكی سێ منداڵه، خۆی نیشته‌جێی قه‌زای شێخانه و ماڵی باوكیشی له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی نیشته‌جێن.
محه‌مه‌د ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری پێبووه، له جۆری سكانیا 113، ره‌نگی شین، به ژماره تابلۆی 14029 عێراق/ دهۆك.
كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له زاخۆ كه‌لوپه‌لی خۆراكی بۆ پردێ باركردووه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بێده‌نگ بووه و مۆبایله‌كه‌شی په‌یوه‌ندی پێوه ناكرێت.
ئامۆزای ئه‌و شۆفێره، به ناوی رزگار سه‌ردار، بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی محه‌مه‌ده‌وه هه‌یه زانیاریمان پێبدات و په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایله‌وه بكات 07504058248".