ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشته هه‌ولێر
بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا, وا بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئه‌بوغه‌یت پێشتر رایگه‌یاندبوو، بۆ تاووتوێكردنی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.