زێرەڤانی: ھیچ پەیوەندیمان بە لێدانی مەلا سامانەوە نییه
"ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه"
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێرەڤانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی كەیسی لێدان لە مەلا سامان، بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو رووداوە ھیچ پەیوەندی بە زێرەڤانییەوە نییە و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نییه و سكاڵاش لەسەر ئەو كەناڵە تۆمار دەكەن كە ھەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە و كە گوایە ئەندامێكی زێرەڤانی بەشداربووە.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ئێمه له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ڕووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زێره‌ڤانییه‌وه نییه و هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه به‌شدار نه‌بووه له‌و كرداره ناشرینه و ئه‌و كه‌سه‌شی كه تۆمه‌تی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له ئه‌ركدا بووه كه پاسه‌وانه له یه‌كێك له باره‌گا حیزبییهكانی شاره‌كه و سه‌ر به یه‌كه‌ی پاسه‌وانیی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه و به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه هه‌یه".
دەقی روونكردنەوەی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه(10-9-2017) كه‌ناڵ و ماڵپه‌ری (NRT) هه‌واڵێكی ناڕاستی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ڕێز(مه‌لا سامان) له شاری چه‌مچه‌ماڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانییه، ئێمه له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ڕووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زێره‌ڤانییه‌وه نییه و هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه به‌شدار نه‌بووه له‌و كرداره ناشرینه و ئه‌و كه‌سه‌شی كه تۆمه‌تی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له ئه‌ركدا بووه كه پاسه‌وانه له یه‌كێك له باره‌گا حیزبییهكانی شاره‌كه و سه‌ر به یه‌كه‌ی پاسه‌وانیی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه و به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه هه‌یه، ئێمه ئه‌و هه‌واڵه‌ی (NRT) به هه‌وڵێك بۆ ناوزڕاندنی زێره‌ڤانی ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و به مافی خۆمانی ده‌زانین و داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمار ده‌كه‌ین.
بۆ بهرچاورڕوونی هه‌موو لایه‌ك هیچ هێزێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و سنووره نییه كه ڕووداوه‌كه‌ی لێ ڕووداوه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی كه‌سایه‌تی و باره‌گا حیزبییهكانن كه ته‌نیا له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به زێره‌ڤانین و كاری ئه‌وان پاسه‌وانیكردنه داواش له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه به‌ڵگه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو كه ده‌ڵێن گوایه ئه‌ندامێكی ئێمه له‌و په‌لاماره‌دا به‌شداربووه و ئێمه ئاماده‌ین بێینه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام دڵنیاین له ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نییه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
11-9-2017