نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم كاریگەری لەسەر پێكەوەژیانی پێكھاتەكانی كەركووك نابێت

"25ئەیلوول ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لو كوركووك بەڕێوەدەچێت"

K24 - ھەولێر

نووسینگەی پارێزگاری کەرکووك لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووك لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری ئەو پارێزگایە کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پارێزگاری کەرکووك رایگەیاند 25 ئەیلوول ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سنووری پارێزگای کەرکووك بەڕێوەدەچێت.

جەختیشیکردەووە، ئەنجامدانی ریفراندۆم کاریگەری لەسەر پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان نابێت و کەرکووك وەک هەمیشە بە شاری پێکەوەژیان دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە، پارێزگاری کەرکووك هیوای خواست لە زووترین کاتدا ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەکە دەست پێبکات، تاوەکوو ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.