به وێنه.. له رووداوێكى هاتوچۆدا چوار هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
له‌سه‌ر رێگه‌ى دهۆك- هه‌ولێر روويداوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى دهۆك- هه‌ولێر، چوار هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه له نێوان قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و ناحيه‌ى كه‌ڵه‌ك روويداوه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان چوار هاووڵاتى ده‌ستبه‌جێ گيانيان له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك له‌و وێنانه ده‌رده‌كه‌وێت، كه فانه‌كانى په‌يجى كوردستان 24 له فه‌يسبووك ناردوويانه، يه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان به ته‌واوى تێكشكاوه.
پۆليس و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و شاهێدحاڵه‌كانى ئه‌و رووداوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تيژڕه‌ويى هۆكار بووه.

