بێژه‌رێكى ئێن ئاڕ تى ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
دواى حه‌وت ساڵ له كاركردنى به‌رده‌وام له‌و كه‌ناڵه‌دا ده‌ستى له كار كێشايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له بێژه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى به ناوى ديارى ئه‌نوه‌ر دواى حه‌وت ساڵ له كاركردنى به‌رده‌وام له‌و كه‌ناڵه‌دا ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
له زنجيره‌ى ديارده‌ى وازهێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ئێن ئاڕ تى كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر بێژه‌رى كه‌ناڵه‌كه ديارى ئه‌نوه‌ر له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌ياند.
دواى ئه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد، گرووپێكى به ناوى به‌ره‌ى نه‌خێر بۆ دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه بڕيارياندا واز له كاركردن له‌و كه‌ناڵه بهێنن.
ديارى ئه‌نوه‌ر له باره‌ى هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.