شاندێكى ئه‌مريكا سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌ليان كرد
لەمیانی باسەکاندا بۆچوون و پێشنیازی نوێ سەبارەت بە ریفراندۆم و گرەنتی مافە دیموکراسی و یاسایی و ئابوورییەکانی گەلەکەمان روونکرایەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌مريكى له هه‌ولێر سه‌ردانى جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيان كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو له برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و "کین گرۆس" کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وەفدی ئەمریکا بەوردی باسی دۆخی ناوچەکەو عێراق و سیاسەتی نێونەتەوەیی بەرامبەر کوردستان و ناوچەکە کراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: لەمیانی باسەکاندا بۆچوون و پێشنیازی نوێ سەبارەت بە ریفراندۆم و گرەنتی مافە دیموکراسی و یاسایی و ئابوورییەکانی گەلەکەمان روونکرایەوە.
جێى ئاماژه‌يه، ئه‌و شانده ئه‌مڕۆ سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌شيان، ئه‌ندامێكى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى دواخستنى ريفراندۆم تاوتوێكراوه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و داوايه‌ى خۆى كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه سه‌ردانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى كرد و له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هاوسه‌رى مام جه‌لال سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى و پاڤێل تاڵه‌بانى كوڕى مام جه‌لال و لاهور جه‌نگى برازاى مام جه‌لال پێشوازييان لێكرا.