سكرتێرى UN: له نيگه‌رانييه‌كانى كورد تێده‌گه‌ين
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: هاوسۆزييهكى تايبه‌تم بۆ پرسى كورد هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنيۆ گۆتێيرێس له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له نيويۆرك رايگه‌ياند، ئێمه به گرنگ له په‌ره‌پێدانى ئاشته‌وايى له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق دهڕوانين.
ئه‌نتۆنيۆ گۆتێيرێس گوتيشى: رێنمايى ئێمه له‌م قۆناغه بۆ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌يه كه په‌ره بده‌ن به دانووستان بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌كتر تێبگه‌ن و له داهاتوويهكى نزيك به چاره‌سه‌ر بگه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: خوازيارين كێشه درووست نه‌بێت له‌م كاته ههستيارهدا و پێويسته هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق له ناوياندا كێشه‌ى كورد.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتى: هاوسۆزييهكى تايبه‌تم بۆ پرسى كورد هه‌يه و چه‌ندين جار سه‌ردانى كوردستان‌م كردووه و په‌يوه‌ندييه‌كى باشم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى كورد هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و وه‌ك سكرتێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له نيگه‌رانى كورد تێده‌گات و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: له نيگهرانيهكانيشيان تێده‌گه‌م و من داوا ده‌كه‌م و هانى گفتوگۆى زياتر ده‌ده‌م له نێوان كوردستان و عێراق له‌م هه‌لومه‌رجه شلۆق و ناسه‌قامگيره.
بڕياره له 25ى ئه‌م مانگه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.