"ريفراندۆم له كاتى خۆي‌دا ده‌كرێت و دوا نا‌خرێت"
كۆبوونه‌وه‌ى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى له‌سه‌ر داواى زياتر له 60 په‌رله‌مانتاره
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ريفراندۆم له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت و سه‌رچاوه‌يه‌كيش له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه رايگه‌ياند، زیاتر 60 په‌رله‌مانتارى كوردستان داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى په‌رله‌مانيان كردووه بۆ پەسندكردنی بڕیاری جێبەجێكردنی ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان لە 25 ئەیلوول.
وێڕاى ئه‌و فشارانه‌ى هه‌بوون له‌سه‌ر سه‌ركردايه‌تى كوردستان بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى، كه پێشتر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له وتاره‌كانيدا ئاماژه‌ى پێكردن، سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و به هيچ جۆرێك دواناخرێت.
بڕياره له 25ى ئه‌م مانگه‌دا ريفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.
ئێوارەی 13/9/2017، فراكسيۆنه‌كانى پارتى و يه‌كێتى كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانيان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم و پشتيوانيكردنى ئه‌و پرۆسه‌يه رێككه‌وتن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارى په‌رله‌مانيدا زياتر له 60 په‌رله‌مانتارى كوردستان واژوويان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجام بدات و تێيدا پشتيوانى له بڕيارى ريفراندۆم بكات.
رۆژی 13 ئەیلوول جارێكى ديكه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى وتارێكدا كه له ئاكرێ پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، ريفراندۆم له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و هيچ دواخستنێكى نييه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له ميانى ميوانداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژدا ئارى هه‌رسين په‌رله‌مانتارى كوردستان رايگه‌ياند، سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان و سه‌رۆك بارزانى له بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم پاشگه‌ز نابنه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له كيس بچێت تا 50 ساڵى ديكه ئه‌سته‌مه كورد ده‌رفه‌تى واى بۆ هه‌ڵكه‌وێت.
رۆژ له دواى رۆژ بازنه‌ى پشتيوانى له ريفراندۆم فراوانتر ده‌بێت و هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ش بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له ئاستى ناوخۆدا به‌رفراوانتر بووه.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ پشتيوانى خۆى و وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له نيگه‌رانييه‌كانى كورد تێده‌گات.