گۆڕان دوا بڕیار دەدات
گۆڕان تاوتوێی بەشداریكردن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان جارێكی دیكە كۆببێتەوە، بۆ بەشداریكردن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان خۆیی یەكلایی بكاتەوە.
شۆڕش حاجی، ئهندامی خانهی راپهڕاندنی بزوتنهوهی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی رایگهیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گۆڕان دوابڕیار لەبارەی بەشداریكردنی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەدات.
دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یەكگرتووی ئیسلامی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە بەشداری لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات، داواشی كرد كە گۆڕان و كۆمەڵیش بەشداربن، بۆ ئەوەی یەكەم ھەنگاو بنێن بۆ چارەسەری كێشەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر راگەیەندراوبوو كە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، بەڵام بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەی دواخرا.