یەكێتی داوای پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەكات

لە گفتوگۆكان جەختی لەسەر كردووەتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گفتوگۆكان داوای كردووە كە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی پێبدرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "یەكێتی داوایكردووە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی پێبدرێت و لە گفتوگۆكانی ئەم دواییەش جەختی لەسەركردووەتەوە".

گوتیشی: "دوای ئەوەی پەرلەمان كارا كرایەوە و دەركەوتوو كە كام فراكسیۆن بەشداری دەكات، ئەوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیار لەوە دەدات كە چ پۆستێك وەردەگرێت و كام پەرلەمانتارێكیش بۆ پۆستەكە دیار دەكات".

بێگەر تاڵەبانی ئاشكرای كرد: "لە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتیدا، بڕیاردراوە كە پۆستی جێگری پەرلەمان بدرێت بە یەكێتی".