به وێنه.. ئێران قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی به‌ناوی "خومه‌ینی" له به‌رتله ده‌كاته‌وه
زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه مه‌سیحین
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی قوتابخانه‌یه‌كیان له ناحیه‌ی به‌رتله بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به ناوی "ئیمام خومه‌ینی" كراوه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، قوتابخانه‌كه له‌و ناوچه كریستیان نشینه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناونراوه "ئیمام خومه‌ینی" له‌كاتێكدا زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی مه‌سیحین.
هاوكات ئاڵای ئێران و عێراق له ته‌نیشت ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی قوتابخانه‌كه دانراوه، به هه‌مان قه‌باره و به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكیش ده‌ڵێن: "عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داگیركراوه".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كاردانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌شێكیشیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری كێشه‌كانی وڵات بوونی ئه‌و جۆره قوتابخانه‌یه‌یه و ده‌ڵێت: "پێویستمان به قوتابخانه‌ی ئایینی ئێرانی نییه له‌و ناوچه‌یه".

