نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ریفراندۆم بڕیاری گه‌لی كوردستانه
برێت مه‌كگۆرك: ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شانده هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكان روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش رایگه‌یاند "ریفراندۆم بڕیاری گه‌لی كوردستانه و كۆبوونه‌وه‌كانمان ئه‌رێنی بوون".
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش، له هه‌ولێره كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجام و ئامانجه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و بریتانیای له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانان روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به رۆڵی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش كردوو و گووتی: "پێشمه‌رگه زۆر ئازایانه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق به‌شداری شه‌ڕی حه‌ویجه ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌دیله‌ی باسكراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خستوویانه‌ته‌ڕوو، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر گرنگ و مێژوویی بووه، ئه‌و بهدیلهمان دۆزیوه‌ته‌وه‌و خستوومانه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌دیله ئاشكرا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ن نێوه‌ندگیریی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن و هیوادارین زوو وه‌ڵاممان بدریته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی داوامان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن و ئاگاداری ئه‌و گفتوگۆیانه‌ین له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوای خواست، دوای شه‌ڕی داعش، بارودۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌وه ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه راده‌گرێت؟، له‌و باره‌وه برێت مه‌كگورك گووتی " ناچینه ناو ئه‌و وردهكاریانهوهو چونكه به‌ڕێز بارزانی له كاتی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر، دوای به‌دیلێكی كرد، ئێمه‌ش هاتووین له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیله كاربكه‌ین".