سەرۆکایەتی هەرێم ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناسرییە دەکات
هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە شەڕی دژی تیرۆردا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی هەبێت
K24 – ههولێر:
له راگهيهندراوێكدا سهرۆكايهتى ههرێمى كوردستان ئيدانهى تهقينهوهكهى شارى ناسرييهى كرد و رايگهياند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە شەڕی دژی تیرۆردا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی هەبێت.
دهقى راگهيهندراوهكه
دوێنی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە چێشتخانەیەکی باشووری شاری ناسرییە ڕووی دا و ژمارەیەک هاووڵاتی بێ گوناه بوونەتە قوربانی.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین و جارێکی دیکەش تەئکید دەکەینەوە کە تیرۆر هیچ سنوور و ئایینێک ناناسێت و ڕووبەڕووبوونەوەشی پێویستیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموولایەک هەیە.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە شەڕی دژی تیرۆردا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی هەبێت و هەموو توانامان بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر تەرخان دەکەین.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
١٥ـی٩ـی٢٠١٧