مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ بڕیاره‌ مێژووییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی په‌سه‌ند كرد

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ بڕیاره‌ مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شتێك له‌ ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان یاساییتر نییه‌.

مه‌سرور بارزانی راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌ بڕیاری گه‌لی كوردستان بگرێت.

دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، گه‌لی كوردستان له ‌ رێگه‌ی دیموكراتی و ئاشتییانه‌ بڕیار له‌ مافی چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی، كه‌ 25ی ئه‌یلووله‌، په‌سه‌ند كرد.

نزیكه‌ی 70 په‌رله‌مانتار له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون و به‌ ده‌نگی 65 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، راسپارده‌كه‌، په‌سه‌ند كرا.