بارزانی: به‌دیله پێشنیازكراوه‌كه ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له كۆبوونه‌وه‌دایه و له وتارێكدا كه تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات رایگه‌یاندووه: "په‌یمان ده‌ده‌ین ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و چاره‌نووسی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یدایه و مانه‌وه‌مان له چوارچێوه‌ی عێراقدا واتا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی گه‌وره‌بین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمةڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رمبه‌ر دواخستنی ریفلراندۆم خستوویانه‌ته به‌رده‌ست رایگه‌یاندووه: "ئه‌و به‌دیله‌ی پێشنیازكراوه ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گوتوویه‌تی: "كلتوری پێكه‌وه‌ژیان ده‌پارێزین و سنووره‌كان به دیالۆگ ده‌كێشین و پابه‌ند نه‌بوون به دیالۆگه‌وه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رۆژه ناخۆشه‌كان، مووسڵ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و كێشه‌كانی كۆنن".
هه‌روه‌ها به نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای گوتووه: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق ببینه دوو دراوسێی باش وچاره‌نووسی ده‌شتی نه‌ینه‌واش له ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی".