ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم وه‌ڵامی به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم رۆژه‌كه‌ی دیاری ده‌كات
K24 هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، وه‌ڵامی به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه، كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به كوردستان 24 راگه‌یاند :"رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه و وه‌ڵامی به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه".
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌شی كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، به‌دیله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن، بریت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا خراوه‌ته‌ڕوو، داوا ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، ریفراندۆم دوابخات و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ئه‌و دۆسیه ببه‌نه ناو گفتوگۆكانی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانهوهو چاودیری گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش ده‌كه‌ن".