به‌رهه‌م ساڵح لیسته‌كه‌ی له كۆمیسیۆن تۆماركرد
جێگری دووه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی به جیا له حزبه‌كه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئۆفیسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌ریمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند كه "به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان لیستێكی تایبه‌تی ئاماده‌كردووه‌و ئه‌مڕۆ له لایه‌ن كه‌ریم به‌حری كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، ناوی قه‌واره‌كه‌ی له كۆمیسیۆن تۆماركردووه".
هه‌روه‌ها گووتی: "سێ لیستی نوێ تا ئیستا خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆماركردووه كه یه‌كێكیان لهیستهكهی به‌رهه‌م ساڵحه و یه‌كێكیشیان لیستی پارته‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆیه.
به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ماوه‌یه‌كی زۆره له ئاست پرس و رووداوه سیاسییه‌كانی كوردستان جۆرێك له بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌و باس له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی به لیستیكی جیاواز له یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووه هاتبووه ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ به فه‌رمی لیسته‌كه‌ی له كۆمیسیۆن تۆماركردووه.
به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كه له‌گه‌ڵ باڵی ده‌سترۆیشتووی حزبه‌كه‌ی به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بووه‌و له كاتی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاریش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی دژی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌یاننامه‌یه‌كیان راگه‌یاندوو و به قۆرخكاری و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباریان كردن.
به‌رهه‌م ساڵح له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه.